گەریلاکانی پەکەکە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیامان خستەخوارەوە

تشرين1/أكتوير 12, 2018

گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە خاکی هەرێمی کوردستان خستە خوارەوە.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە وێنەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی سوپای تورکیایان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی ئەم مانگە لەلایەن گەریلاکانەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان خراوەتە خوارەوە".

هاوکات ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەدا چالاکییان لە هەرێمی کوردستان دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی لێکان و ناوچەی برادۆست ئەنجامداوە، لە چالاکییەکانیاندا "زیاتر لە ١٧ سەربازی تورکیایان کوشتووە و حەوتی تریشیان بریندارکردووە، چەندین زرێپۆشیشیان تێکشکاند".