‌محەمەدی حاجی مەحمود: حکومەتی نوێ بنکەفراوان نابێت

تشرين2/نوفمبر 06, 2018

سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان ڕایگەیاند حکومەتی نوێ بنکە فراوان نابێت و وتیشی حکومەتی پێشوو بنکە فراوان نەبوو بەڵکو لەسەرەوە فراوانبوو و بنکەیەکی لاوازی هەبوو بۆیە سەرکەوتونەبوو.

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای سەردانی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ئەنجامیدا وتی "حکومەتی پێشووی هەرێم سەرکەوتوو نەبوو چونکە هەر بە ناو بنکەفروان بوو بەڵام لە ڕاستیدا لەسەرەوە فراوانبوو، بنکەکەی لاوازبوو".

محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی داهاتوو بنکە فراوان نابێت و ئێمە پشتیوانی ئەوە ناکەین بنکەفراوان بێت".

ناوبراو وتیشی هێشتا ڕوون نیە کێ بەشداری حکومەت دەکات و چۆن حکومەتەکە پێکدێت بەڵام لەکاتی دەستپێکردنی دانوستانەکاندا ئەوە روندەبێتەوە و ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین".

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی لیستی سەردەمدا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و توانی کورسیەکی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.