یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد

تشرين2/نوفمبر 06, 2018

به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتووی په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوراد‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

به‌ سوێندخواردنی ڕیڤینگ هروری وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكات، مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.