سوپای توركیا كۆبانی بۆردومان دەكات

تشرين2/نوفمبر 08, 2018

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سوپای توركیا بۆردومانی چەند گەڕەكێكی شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، سوپای توركیا جگە لەبۆردومانكردنی چەند گەڕەكێكی كۆبانی گوندەكانی جاگرلی و سلیب قران رۆژهەڵاتی كۆبانی بۆردومانكردووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، بۆردومانەكە بەردەوامەو تائێستاش زانیاری لەبارەی زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند رۆژێكە دەستی بە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.