سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە مه‌حمود سه‌نگاوی و شاندێكى یاوه‌ری ده‌كات

تشرين2/نوفمبر 10, 2018

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە شارى بەغدا پێشوازیكرد له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شاندێكى یاوه‌ری.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، رۆژى هه‌ینی له‌ شاری به‌غداد د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شاندێكى یاوه‌ری كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سایه‌تی. 

سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان پیرۆزبایی گه‌رمیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانیدا. 

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م به‌خێرهاتنی مه‌حمود سه‌نگاوی و شاندى میوانی كردو سوپاسی كردن، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كاری جددی ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوڵات ئارامی و ئۆقره‌یی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق بێ جیاوازی.