خالید شوانی كاندیدە بۆ وەزیری داد

تشرين2/نوفمبر 10, 2018

بەپێی نووسراوێكی فەرمی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، خالید شوانی بۆ پۆستی وەزیری داد كاندید كردووە.

بەپێی ئەو نووسراوە كە مێژووی 7ی ئەم مانگەی لەسەرە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران 7 كەسی بۆ وەرگرتنی ئەو وەزارەتانە كاندید كردووە كە تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق كاندید كراوە.

كاندیدەكانی دیكەش بریتین لە فالح فەیاز وەزیری ناوخۆ، شامل نسەییف مورعی وەزیری بەرگری، خالید زەوبەعی وەزیری كۆچ و كۆچبەران، قوسەی سوهێل وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، محەمەد تەمیم وەزیری پەروەردە و عەلی سالم روبەیعی بۆ وەزیری رۆشنبیری.