موچەى مانگى نۆ دابەش دەكرێت

كانون1/ديسمبر 02, 2018

بەپێى زانیارییەکان ڕۆژى چوارشەممە دابەشکردنى موچەى مانگى نۆ دەست پێدەکات، بەڕێوەبەرى گەنجینەکان  ڕایدەگەیەنێت وردبینى لە لیستى موچەى تەواوى فەرمانگەکان کراوە.

 بەڕێوەبەرى گەنجینەکان راگەیاند:" لیستی‌ موچەخۆرانی مانگی‌ نۆی ٢٠١٨ ى تەواوی‌ فەرمانگەو دامەزراوەكان وردبینى بۆ کراوە، هەروەها لیستى موچەى مامۆستایانى گرێبەست و فەرمانبەرانیش کۆتایی هاتووە ".

لەلایەکى ترەوە، بەپێى زانیارییەکان ، لە ناوەراستى ئەم هەفتەیەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى موچەى مانگى نۆى ساڵى ٢٠١٨، بەم شێوەیەی خوارەوە:

ڕۆژی چوارشەممە 2018/12/5 مووچەی دیوانی_وەزارەتی_پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 2018/12/6 مووچەی یەكەی_70_و_80 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەكشەممەی دواتر 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی_تەندروستی دابەشدەكرێت.