وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌كیم كۆبووه‌وه‌

كانون1/ديسمبر 03, 2018

وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراو هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ گرنگی پشتگیركردنی حكومه‌تی نوێی عیراق كرده‌وه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی له‌ پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاووڵاتییان و دابینكردنی هه‌لی كارو له‌ ناوبردنی گه‌نده‌ڵی.

 هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زوو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر كرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی گفتوگۆو دانوستان و پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، بۆ به‌دی هێنانی ئارامی سیاسی و ته‌واوكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌ت كه‌ ماون.