‌پشتیوان سادق: پاشەکەوتی مووچە نامێنێت

كانون1/ديسمبر 04, 2018

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند لە سەدا سەد پاشەکەوتی مووچە لادەبرێت و ئەوەش لە نزیکترین کاتدا ڕوودەدات و وتیشی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ ڕیککەوتن لەبارەی چۆنیەتی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک و داهاتەکەیەوە.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نامێنیت".

وەزیری پەروەردە وتیشی "حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی نەوتی کەرکوک بە شێوەیەک هەناردە بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەردوو لابێت".

ناوبراو جەختیکردەوە "لابردی پاشەکەوتی مووچە لە سەدا سەدە و بەزوترین کات ڕودەدات".