سەعدی پیرە: دانانی دوو جێگیر بۆ سەرۆكی حكومەت تەنیا بابەتی میدیایە

كانون1/ديسمبر 08, 2018

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندام‌و وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، كە دانانی دوو جێگیر بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا بابەتی میدیایە.

سەعدی پیرە ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، لەهیچ كۆبوونەوەیەكی یەكێتی‌و پارتی دیموكرات باسی دانانی دوو جێگیر بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم نەكراوە.

وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی راگەیاند، ئەوە قسەی هەندێك لایەنە، كە نایانەوێت پرسی پێكهێنانی حكومەت بەزوویی یەكلابێتەوەو دەیخەنە ناو میدیاكان بۆ ئەوەی پشێوی دروست بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێستا لایەنەكان لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمن‌و بەشێك لەلایەنەكان باس لەوە دەكەن، كە بۆ كابینەی نوێ‌ دوو جێگیر بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم دادەنرێت.