توركیا لە كەركووك و جەرابلوس پەیمانگا دەكاتەوە

كانون1/ديسمبر 08, 2018

بەپێی بڕیارێك كە ئیمزای رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا بڵاوكراوەتەوە ، حكومەتی ئەنكەرە لە كەركووك و جەرابلوس پەیمانگا  دەكاتەوە.
وەك ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردوەتەوە،بەپێی بڕیارەكە لە هەریەك لەشارەكانی كەركووك و جەرابلوس دوو پەیمانگای جیای پیشەیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی سەربە زانكۆی زانستە تەندروستییەكان دەكرێنەوە بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی ئەو هەنگاوەی حكومەتی توركیا لەهەریەك لەعیراق و سوریا بڵاوكرابێتەوە.