سه‌روه‌ت و سامانی مه‌سعود بارزانی 48 ملیار دۆلاره‌

آب/أغسطس 04, 2018
ڕاپۆرتێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌روه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ عێراق ئاشكراده‌كات.
 
ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ سعودی‌ له‌ڕاپۆرتێكدا سه‌روه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ عێراقی‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" سه‌روه‌ت و سامانی‌ به‌رپرسانی‌ پێشووی‌ عێراق زیاتر له‌200 ملیار دۆلاره‌.
 
ڕۆژنامه‌ی‌ وه‌ته‌نی‌ سعودی‌ له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌زگای‌ چاودێری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی‌ پاره‌ له‌بانكه‌كانی‌ جیهان ئاماده‌یكردووه‌" ڕایگه‌یاندووه‌ سه‌روه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌ گه‌یشتۆته‌ 48 ملیار دۆلار، ڕاپۆرته‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ بارزانی‌ پاره‌كانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وته‌وه‌ كۆكردۆته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ندین كۆمپانیای‌ بیانیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقی‌ كردووه‌.
 
هه‌ربه‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ سامانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی‌ 173 ملیار دۆلار، له‌وانه‌ نوری‌ مالیكی‌ خۆی‌ و كوڕه‌كه‌ی‌ و" عه‌ممار حه‌كیم و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ سوننه‌كان، كه‌ سامانه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ زێڕو شوقه‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ تری‌ نه‌گواستراوه‌وه‌ كۆكردۆته‌وه‌.