دواى چەند ساڵێک زەینەلعابیدین سەرۆك كۆماری پێشوتری تونس دەرکەوتەوە Featured

كانون2/يناير 09, 2019

سەرۆكی پێشتووتری تونس دواى چەند ساڵێک لە دیار نەمانى، لەگەڵ لەیلا تەڕابلوسی هاوسەری لە ئاهەنگی مارەبڕینی كچە گەورەكەیدا دەردەكەوێت.

وێنەكان لە لایەن كادۆریمی گۆرانبێژی راپی تونسیەوە بڵاو كراوەتەوە كە هاوسەری نوێی كچە گەورەكەی زەینەلعابیدینە.

زەینەلعابیدین بن علی سەرۆك كۆماری پێشوتری تونس لەدایك بووی سالی ١٩٣٦ ە و لە ساڵی ١٩٨٧ تاساڵی٢٠١١ سەرۆك كۆماری تونس بووە و بە هۆی خۆپیشاندانەكانی  یاسەمینەوە كە دواتر بە بەهاری عەرەبی ناسرا، ناچار كرا دوای ٢٤ ساڵ لە دەسەڵات دەست لەكاركێشانەوە پیشكەش بكات و بەرەو سعودیە هەڵهات و لە ئێستادا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ خێزانەكەیدا نیشتەجێن.

دەرکەوتنى زەینەلعابیدین سەرۆکى پێشتووترى تونس