وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

آب/أغسطس 08, 2018
بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوانیان، ھەریەک لە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

میدیاکانی تورکیا بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بڵاوبکەنەوە رایانگەیاندووە، پۆمپیۆ و چاوش ئۆغڵۆ باسیان لەکێشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا کردووە، لەلایەکی ترەوە ھەریەک لە خۆلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جەیمس ماتیش وەزیری بەرگری ئەمرکیا ئەنجامداوە و رەوشی سوریا و پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن تاوتوێ کراوە.

 ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەردانی ئەمریکا بکات و لەسەردانەکەدا ناکۆکییەکانی دۆسیەی سوریا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا تاوتوێ بکەن.

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter