رۆحانی بۆ کۆریای باکور: ناکرێت متمانە بەئەمریکا بکرێت

آب/أغسطس 10, 2018

حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران، داوالە کۆریای باکور دەکات، متمانە بە ئەمریکا نەکات.

روحانی لەدیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور، رایگەیاند، رەفتارەکانی چەند ساڵی رابردووی ئەمریکا وایکردووە کە جیھان وەک وڵاتێکی بێ متمانە سەیری بکەن و پشتی پێ نەبەستنوتیشی، لەو رەوشەوی ھاتۆتە ئاراوە، پێویستە کۆریای باکوور پەیوەندیی و ھاریکارییەکانی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتیی پەرەپێبدات. سەرۆکی ئێران جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی و کۆریای باکور لەزۆرینەی بۆچونەکاندا لەیەکتر نزیکن.
 ئەوەش لەکاتێکدایە واشنتۆن ھەوڵدەدات لەگەڵ پیۆنگیانگ  لەھەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیاندان و سەرۆکی ھەردوو وڵات لەسەر چەندین دۆسیە رێککەوتون بەتایبەت لەناوبردنی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور.