كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌شدارده‌بن Featured

حزيران/يونيو 11, 2019
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌.

 

 

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، "سه‌رباری‌ بونی‌ تێبینیه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر تێبینیه‌كانمان ده‌كه‌ین و ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو، بۆیه‌ به‌شدارده‌بین".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ به‌دریه‌ ئیسماعیل ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌  ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ 11ی 6ی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی مه‌سرور بارزانی وه‌ك كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌و فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیش بڕیاریداوه‌ به‌شداریی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بكات.