ئه‌مریكا: سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی نزیكی ئێمه‌ن Featured

تموز/يوليو 12, 2019

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت:"سه‌رۆكوه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی نزیكی ئێمه‌ن".

مۆرگن ئۆرتاگوس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بەبۆنەی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، بێگومان سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی نزیكی ئێمه‌ن".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كار له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كانی وه‌ك ئاسایشی هه‌رێمی، چاكسازی ئابووری و باشتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق".