ئیسرائیل پێگەكانی حەشدی شەعبی‌و سوپای پاسداران لەسوریا بۆردومان دەكات Featured

أيلول/سبتمبر 09, 2019

چەند فڕۆكەیەكی ئیسرائیل بنكەوبارەگاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری بوكەمالی سووریا بۆردومان دەكەن.

میدیا عەرەبیەكان بڵاویانكردەوە، كە شەوی رابردوو چەند فرۆكەیەكی ئیسرائیل بۆدرومانی بنكەو بارەگانی سوپای پاسداران و ملیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبیان لە شاری ئەلبوكەمالی سوریا بۆردومان كردوە.

لەلایەكی ترەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاندوە، بەهۆی بۆردومانی ژمارەیەك فرۆكەوە كە روون نییە هی چی وڵاتێك بووە چەند بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی هەبووە، بەڵام تائێستا زیانەكان نەزانراون.

لەمانگی رابردوودا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل چەندین جبەخانە و پێگەی چەكدارانی حەشدیی شەعبی و سوپای پاسدارانیان لەناو خاكی عێراق و سوریا كردوەتە ئامانج.