مێرکڵ: ناتوانین پشت بکەینە ڕوودانی ‌هێرشی کیمایی لە سوریا

أيلول/سبتمبر 12, 2018

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەڵمانیا ناتوانێت پشت بکاتە ڕوودانی هێرشی کیمایی لە سوریا.

ئەم لێدوانەی مێرکڵیش دوای ئەوە دێت حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا لە گفتوگۆدان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی سەربازانی ئەڵمانی لە سوریا.

مێرکڵ وتیشی ناکرێت ئەڵمانیا تەنها بە دەمیی ئەم جۆرە هێرشانە ڕەت بکاتەوە.

لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیادا ئانگێلا مێرکڵ وتی " ناکرێت هەڵوێستی ئەڵمانیا تەنها وتنی نەخێر بێت بە ڕەچاوگرتنی ئەوەی ئێستا لە جیهاندا ڕوودەدات."