بنیامین نانتانیاهۆی سەرۆك وەزیران ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران و حزبوڵا دەكات

تشرين1/أكتوير 09, 2018

ناتانیاهۆ: ئێران بە بەردەوامی لەگەڵ حزبوڵا دەیەوێت بەرەیەكی نوێ دژی ئیسرائیل بكاتەوە

بنیامین نانتانیاهۆی سەرۆك وەزیران ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران و حزبوڵا دەكات و دەڵێت، ئێران بە بەردەوامی لەگەڵ میلیشیاكانی حزبوڵا دەیەوێت بەرەیەكی نوێ دژی ئیسرائیل بكاتەوە.

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: هەمو هەوڵەكانی ئێرانیان شكست پێهێناوە بۆ بەدەستگەیاندنی چەكی مەترسیدار بە میلیشیاكانی حزبوڵا، دەشڵێت: ئێران بەرەدەوامی لەڕێگەی میلیشیاكانی حزبوڵاوە دەیەوێت بەرەیەكی نوێی جەنگ دژی ئیسرائیل بكاتەوە و ئامانج لەو هەوڵانەی كۆنتڕۆڵكردنی جۆلان و جەلیلە.

ناتانیاهۆ ئاماژە بەوەش دەكات ئامادەیی ئیسرائیل لە جۆلان واقعێكەو ئینكاری لێ ناكرێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دانی پیدااناوەو جۆلانیش بۆهەتاهەتایی لەژێر دەستی ئیسرائیلدا دەمێنێتەوەو  ئێران و حزبوڵاش دەبێت تەنیا لەكەنارەكانی دەریای تەبریاوە سەیری جۆلان بكەن.