جۆرج بۆشی باوك كۆچی دوایی كرد Featured

كانون1/ديسمبر 01, 2018

جۆرج بۆشی باوك، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لەتەمەنی 94 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

جۆرج بۆشی كوڕ، ئەمڕۆ شەممە مردنی جۆرج بۆشی باوكی راگەیاند، كە بەهۆی نەخۆشییەوە، كۆچی دوایی كردووە.

جۆرج بۆشی باوك لەساڵی 1989 بۆ 1993 سەرۆكی ئەمریكا بوو، كە ماوەیەكە بەهۆی زۆری تەمەنییەوە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت‌و كێبڕكێ‌ لەگەڵ مردن دەكات.

جۆرج بۆش باوكی جۆرج دەبلیو بۆشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بوو، كە ئەوەی دووەمیان لەساڵی 2001 بۆ 2009 سەرۆكی ئەمریكا بوو.