حکومەتی فەرەنسا گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران دەکات

كانون1/ديسمبر 03, 2018
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوا لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەکات گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەران بکات.

دوای کۆبوونەوەی ماکرۆن لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی، سەرۆکایەتی فەرەنسا  لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ماکرۆن داوای لە وەزیری ناوخۆ کردوە، ھێزە ئەمنییەکان ئامادە بکات بۆ رووبەربووبونەوەی خۆپیشاندانەکان لەداھاتوودا، داواشی لە سەرۆک وەزیران کردووە گفتوگۆ لەگەڵ  سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی خۆپیشاندەران بکات.

هاوکات سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ماکرۆن ھیچ وتارێک بۆ گەلی فەرەنسا پێشکەش ناکات ، کەتیایدا سازشی  خێرا بۆ خۆپیشاندەران بکات، جەختیشی کردەوە، پرسی راگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵاتدا ھێشتا نەبۆتە مایەی قسەلەسەرکردن.