فەیسبووك ئامادەكاری دەكات بۆ زیادكردنی تەكنیكێكی نوێ Featured

نيسان/أبريل 21, 2019

هاوشێوەی كۆمپانیا تەكنەلۆژییە زەبەلاحەكان "فەیسبووك " هەوڵ دەدات یاریدەدەری دەنگی نوێ پەرەپێبدات .

بەم هەنگاوە فەیسبووك دەیەوێت كێبڕكێی ئەو یارمەتیدەرە ژمارەییانەی تر بكات، كە هەوادارێكی زۆریان هەیە وەك " ئەلیكسا"ی ئەمازۆن ، "سیری" سەر بە ئەپڵ ، ئەسیستێنت سەر بە گوگڵ .

لەپێناو پەرەدان بەو یارمەتیدەرە ژمارەییە زیرەكە ، فەیسبووك هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە تۆرە كۆمەڵایەتییەكەی و خزمەتگوزاری نامەناردنی خێرا "ماسنجەر " بڵندگۆی دەنگی بخاتە ناو  فەیسبووك .

تۆڕی  "CNBC"ی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە ئەو تیمەی فەیسبووك كار لەسەر ئەو تەكنیكە تازەیە دەكەن لەپەیوەندیدان لەگەڵ دابینكەرانی بڵندگۆی دەنگی زیرەك.

ساڵی ٢٠١٥ فەیسبووك یاریدەدەرێكی بۆ ئەپڵیكەیشنی ماسنجەری تایبەت بۆ ڕێكخراوی لیبوردنی نیودەوڵەتی دەركرد ، كە وا دانرابوو یارمەتی بەكارهێنەرانی بدات بەشێوەیەكی زیرەك پێشنیازەكانیان بگەیەنن ، بەڵام ئەپڵیكەیشنەكە بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە یارمەتی مرۆڤ هەبوو ، بۆیە زۆر گرنگی پێنەدرا ، ئەوەش وایكرد فەیسبووك پرۆژەكە رابگرێت .