لەگەڵ پاناسۆنیک چیتر بۆنی پێڵاوەکەت بێزارت ناکات Featured

آب/أغسطس 13, 2018
بۆنی ناخۆشی پێڵاوەکانت رەنگە بێزاری کردبیت و دەشزانیت سەرچاوەی کۆبوونەوەی چەندین جۆری بەکتریایە کەبەھۆی ئارەقەکردنەوەوە دروست دەبێت و ترشی ئایزۆڤالیریک کۆدەبێتەوە تێیدا، بۆیە زانست ئەم گرفتەشی لەیاد نەکردووە و کۆمپانیای پاناسۆنیک داھێنانێکی نوێی ئاشکراکردوە کەبە MS-DS١٠٠ ناسراوە .
ئەم داھێنانە دەخرێتە ناو پێڵاوەکانت و لەسەری جێگیر دەکرێت و کاتێ دەخرێتە کار، لەشەش شوێنی جیاوازەوە ھایدرۆکسیل دەکات بەنێو پێڵاوەکانتدا.
پاککردنەوەی بۆنی پێڵاو لەباری ئاساییدا بە ٥ سەعات تەواو دەبێت و ئەگەربتەوێ زۆر بچێتە قوڵایی پێویستی بە ٧ سەعات کارکردنە، پاناسۆنیک بەباشی دەزانێت بەر لەخەوتن ئەم رێگایە بەکاربھێنیت تا بەیانی پێڵاوەکانت بەبۆنێکی خۆش و فرێشەوە بەکاربھێنیت. 
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle