مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ بەرگەی دۆخە سەختەکان دەگرێت Featured

حزيران/يونيو 11, 2019
کۆمپانیای سامسۆنگ بەرھەمھێنانی مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی  Galaxy Xcover ٤ S ی ئاشکراکردوە کەلەجۆری ئەو مۆبایلانەیە کەبەرگەی دۆخە سەختەکان دەگرێت و تایبەتمەندیی مام ناوەندە. 
مۆبایلە نوێیەکە شاشەیەکی جۆری TFT ی ٥ ئینجی ھەیە و دقەی ٧٢٠ بە ١٢٨٠ پکسڵە و پرۆسێسەری ھەشت ناوەکی ھەیە بەفریکوێنسی ١.٦ گێگاھێرتز و رامی ٣ گێگابایت و میمۆری ٣٢ گێگابایت .
مۆبایلەکە کامێرای دواوەی ١٦ مێگاپکسڵە و پێشەوەی ٥ مێگاپکسڵە و باترییەکی ٢.٨٠٠ میلی ئەمپێر بۆ سەعاتی ھەیە.
مۆبایلەکە ئامێری ھەستەوەریی ھەیە بۆ پێوانی بەرزی و قیبلەنوما و GPS و پشتیوانی تۆڕی نەوەی چوارەم LTE دەکات.