داھێنەری فلاش میمۆری داوای لێبووردن لەجیھان دەکات Featured

تموز/يوليو 01, 2019
زانای ھیندی "ئەجای بھات" کەخۆی داھێنەری فلاش میمیۆرییە داوای لێبوردن لەھەمو جیھان دەکات بەھۆی ئەو ئاستەنگ و سەختیانەی زۆر کەس رووبەرووی دەبنەوە کاتێ ھەوڵ دەدەن ئەم داھێنانە بەکاربھێنن.
بھات رایگەیاندووە تەواو تێگەیشتوە لەو بێزارییەی کەجەماوەر توشی دەبێت لەرێی بەکارھێنانی ئەو ئامێرەوە و بەستنی لەکۆمپیوتەرەکانەوە. 
بەھات سەرۆکایەتی ئەو تیمە زانستییەی کرد کەلەساڵی ١٩٩٦ دا فلاش میمۆری داھێنا کەبە USB ناسراوە و بەکاردێ بۆ گواستنەوەی فایل و داتاکان لەکۆمپیوتەرێک بۆ یەکێکی تر. 
بەڵام بەکارھێنەران باس لەچەندین گرفتی تر دەکەن وەک نەناسینەوەی فلاشەکە لەسەر ھەموو کۆمپیوتەرێک ، نەتوانینی دانانی فایلی نوێ بۆی، سەرباری ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسە زیانبەخشەکان بۆی.