جارێكی دیكە فەیسبوك و وەتسئاپ و ئینستا پەكیانكەوت Featured

تموز/يوليو 04, 2019

جارێكی دیكە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی (فەیسبوك، وەتسئاپ، ئینستاگرام) كێشەیان تێكەوتەوەو لەزۆربەی ناوچەكانی جیهان بەهەرێمی كوردستانیشەوە بەكارهێنەرانیان ناتوان وێنە داببەزێنن و نوسین بڵاوبكەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراوەتەوە، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی (فەیسبوك، وەتسئاپ، ئینستاگرام)، كێشەی تێكەوتوەو لەناوچەكانی كەنداوی عەرەب ناتوانن وێنە داببەزێنن و نوسین لەلاپەڕە تایبەتەكانیان بڵاوبكەنەوە.

لەدوای نێوەڕۆی ئەمڕۆشەوە لەهەرێمی كوردستان گروفت لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانە دروستبووە، بەتایبەت تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و بەكارهێنەرانی ناتوانن وێنەو نوسین دابەزێنن، هەروەها وێنە بڵاوكراوەكانیش لەو تۆڕە نابینرێن و گرفتینا بۆ دروستبووە.

هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی (میترۆ)ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە كە خزمەتگوزارییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی (فەیسبوك، وەتساپ، ئینستاگرام) لەبەریتانیا باكوری ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ئەمرریكاو بەشێكی ئەمریكای باشور توشی بچڕان بووە.

بەمدوایانە چەندجارێك لەجیهاندا گرقتی تەكنیكی لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەدا دروستبووەو بەكارهێنەرانیان نەیانتوانیوە سودمەندبن لەخزمەتگوزارییەكانیان.

دوای دروستبوونی گرفتەكەش بەكارهێنەرانی فەیسبوك لەهەژمارەكانیانەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی (فەیسبوك داون)یان بڵاوكردەوە وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی گرفت لەفەیسبوكدا.