ئۆتۆمبیلێکی ئێرانی دەچێتە بازاڕەکانی ئەمریکاوە Featured

آب/أغسطس 14, 2019

رەزوانی مۆتۆرز یەکێکە لە ئۆتۆمبیلە ئێرانیانەی کە لە بازاڕەکانی ئەمریکادا وەک "تانک" یان "دێو" ناوی دەبرێت و بڕیارە جۆرێکی نوێی بچێتە ناو بازاڕەکانی ئەمریکاوە.

 
ئەم ئۆتۆمبیلە لەلایەن کەسێکی ئێرانییەوە بەناوی فدریس رەزواننیەوە دیزاین کراوە و ئێستا بووە بە جۆرێک لە ئۆتۆمبیلی سەربەخۆ و ساڵانە نوێ دەکرێتەوە.



 ئێستا کۆمپانیای رەزوانی مۆتۆرز دەیەوێت تا ساڵێکی کە ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیەی خۆی بخاتە بازاڕەکانەوە، کە ئۆتۆمبیلێکی بەهێزە و وەک ئۆتۆمبیلێکی جەنگی دەردەکەوێت.



رەزوانی مۆتۆرز   تەنها دیزاینی دەرەوەی هی خۆیەتی و سود لە پارچەکانی ئۆتۆمبیلەکانی دیکە وەردەگرێت بۆ تەواوکردنی، بەڵام کۆمپانیاکە دەیەوێت لەمەودوا خۆی پارچەی ئۆتۆمبیلەکانی درووستبکات.



ئەم مۆدێلە نوێیە توانای هەزار ئەسپی هەیە و بەشێک لە پارچەکانی لەلایەن کۆمپانیای دۆجەوە بۆی دابینکراوە و هەشت بستۆنە و بڕیارە هێزی هەزار ئەسپی هەبێت.