مۆبایلێکی نوێ شاشەی تەلەفزیۆنی بۆدانراوە Featured

أيلول/سبتمبر 01, 2018
کۆمپانیای سۆنی بەرھەمھێنانی مۆبایلێکی نوێی ئاشکراکرد کەتەکنیکێکی ھەیە لەزنجیرە تەلەفزیۆنە پێشکەوتوەکانی بەرھەمی کۆمپانیاکەوە وەرگیراوە و بوار دەدات رووناکی و رەنگەکان بەشێوەیەکی دەگمەن پیشان بدات.
کۆمپانیاکە تەکنیکی OLED ی بەکارھێناوە لەشاشەی تەلەفزیۆنی براڤیا لەنێو بازارەکاندا تا بخرێتە مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس زی ٣ی نوێوە. 
سۆنی رایگەیاندووە مۆبایلە نوێیەکە لەرۆژی ٥ ی ئۆکتۆبەری ئایندەوە بەنرخی ٩٠٠ دۆلار دەکەوێتە بازارەوە.
قەبارەی شاشەی مۆبایلەکە ٦ ئینجە و ئەمەش کوالێتی وێنەکان باشتر دەکات، مۆبایلەکە بەرەنگەکانی رەش و سەوز و سوری تۆخ بەردەستە و مۆبایلەکە ئەگەر بەرەو سەرەوە بجوڵێنیت ئەوا ئەوکات دەکرێتەوە.