ئه‌پڵ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت Featured

أيلول/سبتمبر 12, 2018

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 12-9-2018، كۆمپاینای ئه‌پڵ به‌ ڕه‌سمی نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌ بواری مۆبایلدا ڕابگه‌یه‌نێت و چاودێرانیش پێیان وایه‌ پڕ فرۆشترین نابێت.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئه‌پڵ به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ترین مۆبایل رابگه‌یه‌نێت، ئاشكرا كردنی ئه‌م مۆبایله‌ له‌ چوارچێوه‌ی سێ به‌رهه‌می نوێی ئه‌و كۆمپانیایه‌،  بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی به‌كاربه‌ران بۆ به‌رهه‌مه‌كانی.

ئه‌وه‌ی ئاشكراكراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ له‌ جۆری (ئایفۆن ئێكس)ـه‌، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.5 ئینجه‌و له‌ جۆری (ئۆلید) ده‌بێت.

ئۆلید گه‌شه‌پێدانی شاشه‌ی (LCD)ی كلاسیكییه‌ كه‌ باكگراوه‌نده‌كه‌ی ڕووناكی نییه‌، مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ له‌ بازاڕه‌كان به‌ نرخی (1000) دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت.

سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتی ئایفۆن ئێكس، چاودێرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ نابێته‌ مۆبایلێكی پڕ فرۆش، به‌ڵام ئامانجی كۆمپانیای ئه‌پڵ دێنێته‌ دی كه‌ ویستی گه‌وره‌ كردنی به‌شێك له‌ مۆبایله‌كانییه‌تی، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێش ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ ڕه‌سمی نرخه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.