سامسۆنگی نوێ ٣ کامێرای ھەیە لەدواوە Featured

أيلول/سبتمبر 22, 2018
سامسۆنگی نوێ ٣ کامێرای ھەیە لەدواوە
 
دوای رۆژێک لەدزەکردنی وێنەی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ گالاکسی A٧ کۆمپانیاکەی کۆریای باشور بەرەسمی بەرھەمھێنانی مۆبایلە نوێیەکەی راگەیاند کەچەندین تایبەتمەندیی ھەیە بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بەکامێراکەیەوە. 
مۆبایلە نوێیەکەی سێ کامێرای ھەیە لەدواوەیدا کە ٢٤ و ٨ و ٥ مێگاپکسڵە و کامێرای پێشەوەی ٢٤ مێگاپکسڵە. 
کامێراکە باشترین دیمەن و تەن دەستنیشان دەکات بۆ وێنەگرتنی و بەشێوەیەکی میکانیکی ئاستی بینین و رووناکی و رەنگ رێک دەخات و باشترین وێنە دەردەخات.
کامێراکە دەتوانێ پکسڵەکان یەکبخات و جوانترین وێنە بگرێت لەتاریکی و رووناکی  کەمدا.
مۆبایلەکە شاشەیەکی ٦ ئینجی ھەیە لەجۆری سوپەر ئەمۆلید، بەسستمی ئەندرۆید ٨ کاردەکات و پرۆسێسەرێکی ھەشت ناوەکی ھەیە لەگەڵ رامێکی ٤ بۆ  ٦ گێگابایت و میمیۆری ٦٤ بۆ ١٢٨ گێگابایت و قەبارەی باترییەکەی ٣٣٠٠ میلی ئەمپێر بۆ سەعاتە. 
مۆبایلەکە چوار رەنگی ھەیە شین و رەش و ئاڵتونی و پەمەیی، بڕیارە لەوەرزی پاییزدا بخرێتە بازارەکانی ئەوروپا و ئاسیاوە.