چی دەبێت ئەگەر دەبەیەك ئاو لە تەنیشت مۆبایلەکەتەوە دابنێیت؟ Featured

أيلول/سبتمبر 24, 2018

هەندێكجار کەمبوونەوەی شەبەکە و لاوازبوونی وەرگری مۆبایل دەبێتە کێشەیەك بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە کە زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن و کارەکانیانی پێئەنجامدەدەن، بۆ ڕزگاربوون لەو کێشەیەش دەتوانرێت رێگەیەکی ئاسان بگیردرێتە بەر.

ماڵپەڕی دنیا ئەلوەتەن بڵاویکردەوە، کەسێك بە ناوی جۆردان راندۆم کە بە رێکەوت ئەم ڕێگەیەکی دۆزیوەتەوە ئاشکرایکردووە، دانانی دەبەیەك ئاو لە تەنیشت مۆبایلەوە وادەکات شەبەکەی باشتر ببێت، تەنانەت ئەگەر لە دارستان یان شوێنێكدا بوویت کە شەبەکە زۆر کەم بێت.

لە کاتێکدا ئەگەر ئینتەرنێت لاواز بوو، بە هەمان شێوە دەبەیەك ئاو لە تەنیشت مۆبایلەکەتەوە دابنێ و ئینجا لە بەشی (setting) تایبەتمەندی (airplane mode) بخەکار. دواتر پاش چەند خولەكێك لایبدە و مۆبایلەکە بکەرەوە باری ئاسایی، بەمەش دەبینیت کە مۆبایلەکەت ئینتەرنێت وەردەگرێت و باشتر کاری پێدەکات.