ھۆشداری بەھەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان دەدرێت

تموز/يوليو 27, 2018
کۆمپانیای ئیپیک جیمز ھۆشداری دەداتە ھەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان لەھەوڵەکانی خەڵەتاندن و فێڵ لەسەر ئینتەرنێت لەریی دراوی Fortnite و دەبێ بەکارھێنەران خۆیانی لێ بەدووربگرن کەدراوی V-Bucks  بەخۆڕایی دەفرۆشن یان بەنرخی کەمترە
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە دەبێ بەکارھێنەران ووریا بن لەکاتی ئەم جۆرە مامەڵانە و داتاکان و نابێ بچنە نێو داتاکان و ووشەی نھێنی نابێ داخڵ بکەن.
جێی باسە یاریی Fortnite بۆتە بەناوبانگترین یاریی ڤیدیۆیی و ناوبانگی زۆرە و ئەمەش لەکۆمپیوتەر و تابلێت و سستمی ئەپڵ iOS بەردەستە.