رەتکردنەوەی پەیوەندییەکان لەئایفۆندا گرفتی تێدەکەوێت

تموز/يوليو 27, 2018
زۆرێک لەبەکارھێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەتایبەت مۆبایلی ئایفۆن دەپرسن لەوەی ئایا بۆچی بژاردەی وەڵام دانەوە یان رەتکردنەوەی ھەندێ پەیوەندیی تەلەفۆنی بۆ دیار نامێنێت ئەمەش بژاردەیەکە تەنیا وەڵام دانەوە ھەیە. 
نھێنی ئەو حاڵەتە کاتێکە کەئامێرەکە لەکاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکاندا بێت بۆیە ئەگەر مۆبایلەکە قفڵ بێت Locked و پەیوەندییەک بێت ئەوکات تەنیا بژاردەی رابکێشە بۆ وەڵامدانەوە دەمێنێتەوە. 
ئەگەر حەز نەکەیت وەڵام بدەیتەوە دەتوانیت بەدووجار کلیکی دوگمەی قفڵەکە بکەیت. 
ئەگەر مۆبایلەکە Unloacked بوو ئەوا ھەردوو بژاردەکە دەردەکەوێت و دەتوانیت پەیوەندییەکە وەڵام بدەیتەوە یان رەتی بکەیتەوە. 
ئەگەر یەک جار پەنجە بەدوگمەی قفڵکردن بنێیت ئەوکات زەنگ ناھێڵێت بەڵام دووەم کلیک دەبێتە ھۆی داخستنەوە و رەتکردنەوەی پەیوەندییەکە.