کۆمپانیای ئێن تی تی دۆکۆمۆ مۆبایلێکى تەنک بەرھەم دێنێت Featured

تشرين1/أكتوير 20, 2018
کۆمپانیای "ئێن تی تی دۆکۆمۆ"ی ژاپۆنی، بەرھەمھێنانی تەنکترین مۆبایلی راگەیاند کەزۆر لەکاردی بانکی دەچێت.
مۆبایلە نوێیەکە بە KY-O١L ناسراوە و لەبەرھەمی کۆمپانیای کیۆسیرایە کەبارەگاکەی لەژاپۆنە. 
ئەستوری مۆبایلەکە ٥.٣ ملیمەتر و کێشی ٤٧ گرامە، شاشەیەکی یەک رەنگی ھەیە (رەشو سپی)یە و پێوانی ٢.٨ ئینجە و پشت بەتەکنیکی حبری ئەلکترۆنی دەبەستێت و کێشی کەمە و ووزەی کەمتر سەرف دەکات و چاوی بەکارھێنەرەکە ھیلاک ناکات. 
مۆبایلەکە شوێنی مایکرۆ USB ی ھەیە و بلوتوس ٤.٢ ە و توانای کارکردنی ھەیە لەگەڵ تۆڕی نەوەی ٤G LTE بەخێراترین توانای بارکردن و دابەزاندن. 
مۆبایلەکە ئیکسپلورەری ئینتەرنێتی ھەیە بەڵام کامێرای وێنەگرتنی نیە و کۆگای ئەپڵیکەیشنەکانی نیە، توانای باترییەکە ٣٨٠ میلی ئەمپێرە.