داھێنانێکی پاناسۆنیک بۆ کارکردن لەئۆفیسە قەرەباڵغەکاندا Featured

تشرين1/أكتوير 27, 2018
نوسینگەی Future Life Factory ی سەر بەکۆمپانیای پاناسۆنیکی ژاپۆنی داھێنانێکی دەگمەنی ئاشکراکرد کەھاوکاری ئەو کەسانە دەکات کەلەنوسینگە گەورەکاندا کاردەکەن تا رزگاریان بێت لەدەنگە دەنگ و تەرکیز بکەنە سەر کارەکانیان. 
داھێنانە نوێیەکە بریتییە لەتەوقێک کەبەکارھێنەرەکە دەیکاتە سەری و سەماعەی گەورەی پێوەیە کە دەنگی دەرەوە دەبڕێت.
ئەم تەوقە دەکرێ بەکۆمپیوتەر یان مۆبایلەوە ببەسترێتەوە لەرێی بلوتوسەوە، بەو جۆرە کۆنترۆڵی ئاستی دەنگ بکەیت و بژاردەی دەنگی دەرەکی ھەڵبژێریت یان موزیک دابگیرسێنیت. 
ئەم داھێنانە نرخەکەی تەنیا ٢٦٠ دۆلارە و باشترینە بۆ کارکردنت لەنێو ئۆفیسە قەرەباڵغەکاندا.