مێسنجەری فەیسبوک گۆڕانکارییەکی گرنگ دەکات

تشرين2/نوفمبر 10, 2018
دوای چەند رۆژێکی تر بڕیارە فەیسبوک تایبەتمەندییەکی نوێ و چاوەڕوانکراو بۆ خزمەتگوزارییەکەی بەردەست بکات.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی The Sunی بریتانی، مێسنجەر دواجار بڕیاریداوە تایبەتمەندییەک زیاد بکات بۆ سڕینەوەی نامەکان دوای ناردنی ئەمەش پێشتر لەوەتسئەپ تاقی کرایەوە و سەرکەوتنی بەدەست ھێنا .
بەکارھێنەران دەتوانن Unsend بکەن یان نامەکە بسڕنەوە دوای ١٠ دەقیقە لەناردنی.