بەم جۆرە لەسناپ چاتدا ڤیدیۆ کۆنەکان تەماشابکەرەوە Featured

تشرين2/نوفمبر 15, 2018
ئەپڵیکەیشنی سناپ چات تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ھاورێیان بەردەست دەکات کەدەتوانیت وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بۆ ماوەیەکی زیاتر لەیەک شوێندا بھێڵیتەوە. 
لەرێی تایبەتمەندی "دۆسیەی ھاورێیان"ەوە دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ لەیەک شوێندا لەدەرەوەی گفتوگۆکە خەزن بکەیت و دواتر بەپێی خواستی خۆت بۆی بگەرێیتەوە و تەماشای بکەیتەوە. 
کەسەکە دەتوانێ تەماشای دۆسیەکەی بکات لەگەڵ ھاورێیەکی دیاریکراودا لەرێی کلیککردن لەوێنەی ھاورێکەی. 
ئەمەش وادەکات بەئاسانی بەشوێن یادەوەرییەکانت و زانیارییەکانت بگەرێیت کەپێشتر خەزنت کردووە، ئەمەش تەنیا خۆت و ھاورێکەت دەیبینن.