هەرزانترین مۆبایل خرایە بازارەکان Featured

كانون1/ديسمبر 08, 2018

کۆمپانیای "یاندکس"ی روسی نوێترین جۆری مۆبایلی بە نرخێکی هەرزان و لەگەڵ بوونی چەندین تایبەتمەندی مۆبایلە زیرەکەکان خستە بەردەست.

ماڵپەڕی "ئیکستریم تیک" نوسیویەتی، کۆمپانیاکە جۆرە مۆبایلێکی هەرزانی بە نرخی ٢٧٠ هەزار دۆلار خستووەتە بەردەست، بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکات و چەندین تایبەتمەندیی مۆبایلە زیرەکەکان لە خۆدەگرێت.

ئەو جۆرە مۆبایلە کەپێی دەوترێت "یاندکس فۆن" لە جۆرە شوشەیەک دروستکراوە کە بەرگەی پیاکێشانی توند و ڕوشاوی دەگرێت، کامێرای پشتەوەی بە کوالیتی ٥.١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت، دیقەی کامێرای پێشەوەی  ٥ مێگاپێکسڵە و گڵۆپی تێدایە.

قەبارەی شاشەی مۆبایلە نوێکە ٥.٥٦ ئینجە، پەنجە مرۆی هەیە و بە سیستمی "ئەدرۆید ٨.١" کاردەکات، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، توانای خەزنکردنی ٧٤ گێگابایتی هەیە.

Image result for ‫"ياندكس فون‬‎